پێگەی شەفافییەت: داهاتى نانەوتیی سلێمانى لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵ 305 ملیار دینار بووە
بەپێی نوێترین ئامارەکانی پێگەی شەفافییەت، داهاتی نانەوتیی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە 305 ملیار دینار. زۆربەی ئەم داهاتە بەشێوەی کاش وەرگیراوە، بەڵام ئامارەکانی مانگی حوزەیران دابەزینێکی بەرچاو بە ڕێژەی 23% بەراورد بە مانگی ئایار نیشان دەدەن.
تێکڕای مانگانەی داهاتی نانەوتیی سلێمانی
بەگوێرەی نوێترین ئامارەکانی پێگەی شەفافییەت، داهاتی نانەوتیی سلێمانی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 305 ملیار دینار و 470 ملیۆن دینار بووە کە تێکڕای مانگانە 50 ملیار و 911 ملیۆن دینار دەکات.
ڕێژەی داهاتی نەختینەیی (کاش)
هەروەها لە کۆی داهاتی نانەوتیی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان، 267 ملیار و 327 ملیۆن دینار داهات بەشێوەی کاش بووە.
داهاتی وەرگیراو بەشێوەی چەک و مەقاسە
هەروەها بڕی 37 ملیار و 871 ملیۆن دیناری داهاتی نانەوتی بەشێوەی چەک بووە و تەنیا 271 ملیۆن دیناری بەشێوەی مەقاسە (قەرز بەقەرز) بووە.
دابەزینی داهاتی حوزەیران بەراورد بە ئایار
هاوکات داهاتی نانەوتیی سلێمانی لە مانگی حوزەیران 37 ملیار و 676 ملیۆن دینار بووە و بەراورد بە مانگی ئایار 10 ملیار دینار کەمیکردووە، کە لەو مانگەدا 48 ملیار و 596 ملیۆن دینار بووە و بە ڕێژەی 23% کەمیکردووە.
سەرچاوە و شێوازی کۆکردنەوەی داتاکان
ئەم داتایانە لە ڕێگەی شەش گەنجینە، 28 وەزارەت و دەستە، لەگەڵ سەدان بەڕێوەبەرایەتی کۆدەکرێنەوە، ڕۆژانە تیمێکی تایبەت لە 828 فەرمانبەر وردەکاریی داهاتەکان لە پێگەی شەفافییەت تۆمار دەکەن.
مێژوو و ئامانجی دامەزراندنی پێگەی شەفافییەت
پێگەی شەفافییەت لە تەممووزی 2022 بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ چاودێریکردنی جموجۆڵە داراییەکان و ئاگاداریی هاونیشتمانییان لە داهاتەکان دەستی پێکردووە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا