باشترین و خراپترین جۆرەکانی وەرزشکردن لە ماوەی دووگیانیدا
سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا
د. سومەییە عەتا نەقشبەندی، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون، باشترین و خراپترین جۆری وەرزشەکان لە ماوەی دووگیانیدا بۆ خانمان دەخاتەڕوو.
وەرزشە گونجاو و سەلامەتەکان لەماوەی دووگیانیدا
- پیاسەکردن: باشترین و سادەترین وەرزشە بۆ هەموو قۆناغەکانی دووگیانی، چونکە فشار ناخاتە سەر جومگەکان
- مەلەکردن: یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت و حەوز
- یۆگای دووگیانی: جەستە نەرم دەکات و یارمەتیی خانمەکە دەدات بۆ هەناسەدانی دروست لە کاتی منداڵبووندا
- پاسکیلی جێگیر: وەرزشێکی بێ مەترسییە بۆ بەهێزکردنی قاچەکان و چالاککردنی دڵ
وەرزشە مەترسیدارەکان لە ماوەی دووگیانیدا چین؟
ئەم جۆرە وەرزشانە نابێت لەماوەی دووگیانیدا ئەنجام بدرێن:
- وەرزشە توندەکان: وەک ڕاکردنی زۆر خێرا، بازدان، یان هەڵگرتنی کێشی زۆر قورس
- ئەو وەرزشانەی بەریەککەوتن تێیاندا ڕوودەدات: وەک باسکە، تۆپی پێ یان هەر یارییەک کە ئەگەری کەوتن و لێدانی سکی تێدا بێت
- پاڵکەوتن لەسەر پشت: دوای مانگی چوارەمی دووگیانی
- وەرزشکردن لە شوێنێکدا پلەی گەرمیی بەرز بێت: چونکە ئەو پلە گەرمییە بەرزە بۆ تەندروستیی کۆرپەکە مەترسیدارە
ڕێنوێنیی بۆ خانمانی دووگیان
پێش ئەوەی دەست بە هەر جۆرە وەرزشێک بکرێت لە ماوەی دووگیانیدا، پێویستە خانمەکە دڵنیا ببێتەوە لەوەی دۆخی تەندروستیی خۆی و کۆرپەکەی جێگیرە و هیچ ڕێگرییەکی پزیشکی لەبەردەم وەرزشکردنەکەیدا نییە، بۆ ئەوەی خانمەکە دوور بیت لە هەر مەترسییەک لە ماوەی دووگیانییەکەیدا.
سەروەر سالار
1 کاتژمێر پێش ئێستا