کوکورێیا: کەچەڵ بم باشترە لەوەی لۆگۆی بەرشلۆنە هەڵگرم

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

مارک کوکورێیای بەگریکاری ئیسپانی، لە ساتی بەردەوامبوونی مۆندیال پەیوەندیی کرد بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە، کە سەرەتا ناوی بە یانەی بەرشلۆنەوە بەسترابووەوە، بەڵام سوپڕایزەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە ڕوویدا.

لەو کاتەوەی کە پەیوەندی بە یانەی شاهانەوە کردووە، زۆربەی لێدوانەکانی ئەم یاریزانە دژی بەرشلۆنە بوون، لە کاتێکدا لە تیمی هەڵبژاردەی ئیسپانیا زۆربەی هاوڕێکانی کوکورێیا لە یانەی بەرشلۆنە یاریی دەکەن، وەکو لامین یامال، گاڤی، خوان گارسیا، پێدری، دانی ئۆلمۆ و فێرمین لۆپێز.

کەچەڵ بم باشترە لەوەی لۆگۆی بەرشلۆنە هەڵگرم

مارک کوکورێیا بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسی ئینگلیزییەوە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کرد، لەم دواییەنەشدا و لە دوایین لێدوانەکانی ڕەخنەی زۆری لێگیرا.

کەچەڵ بم باشترە وەکو لەوەی تاۆتۆیەکی لۆگۆی بەرشلۆنە بکوتم بە خۆمەوە، ئەگەر جامی جیهانیش ببەمەوە ئەوا تاتۆی لوی دی لافوینتێی ڕاهێنەری ئیسپانیا لەسەر قۆڵم دەکوتم.

تەماشای دۆکومێنتەریەکەی ریاڵ مەدریدم کاتێک ئەو ساڵە ڕیمۆنتادایان کرد و نازناوی چامپیۆنزلیگیان بەدەستهێنا، ئەمجارە نۆرەی منە و منیش دەمەوێت چامپیۆنزلیگم هەبێت لەگەڵییان، بەڕاستی هەستێکی نایاب دەبێت وەرزی داهاتوو چامپیۆنزلیگ ببەمەوە.

مارک کوکورێیا، یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ریاڵ مەدرید.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا