وەزارەتی ناوخۆی عێراق بازرگانێکى ماددە هۆشبەرەکانی لە ئەنبار ڕاگەیاند
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی بازرگانێکى ماددەی هۆشبەری لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند، کە 32 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆنی پێبووە.
تۆمەتبارەکە 32 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆنی پێبووە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕووبەڕووبوونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی گەورە بازرگانێکى بەناوى عەرابی، بەتۆمەتى قاچاخچێتیی ماددە هۆشبەرەکان، لە نزیک دەروازەی سنووریی عەرعەر لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند، کە 32 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆنی پێبووە و بەنیاز بووە، بیباتە ناو یەکێک لە وڵاتانی دراوسێوە.
گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی
وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەشڵێت، بازرگانەکە دەستگیرکراوە و ڕێکارە یاساییەکانى بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
کارکردن بۆ وشککردنی سەرچاوەکانیان
وەزارەتەىکە دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە ڕاوەدوونانی تۆڕەکانی قاچاخچێتیی ماددە هۆشبەرەکان و وشککردنی سەرچاوەکانیان، ئەمەش بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاسایشی وڵات و پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی ژەهر بۆ ناوەوە و دەرەوەی عێراق.
2 کاتژمێر پێش ئێستا