کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان ناوى پێنج کەسى وەک جێگرەوەى پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان ڕاگەیاند

دانیار فاروق 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ناوى پێنج کەسى ئاشکراکرد، کە دەبن بە جێگرەوەى ئەو پەرلەمانتارانەى دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.

جێگرەوەی پەرلەمانتارە دەستلەکارکێشاوەکان

بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، مستەفا جەبار سەنەد، دەستیلەکار کێشاوەتەوە و پەرلەمانتارى جێگرەوەکەى جەمال عەلى عوەید وەرد ئەلعیساوى لە لیستى ئەبشر یا عێراق دانراوە، هەروەها لە برى موسەننا عەلى مەهدى ئەحمەد، سەڵاح مەحجوب زوهەیرى لە لیستى ڕێکخراوى بەدر دانراوە، لەبرى فالح سارى، زەهرا جەمیل ئەلمەیالى، لە هاوپەیمانیى هێزەکانى دەوڵەت دانراوە، هەروەها لە برى نەعیم عەبد یاسر عەبودى، پەرلەمانتار جاسم محەممەد وەروەر، لە فراکسیۆنى سادیقون دانراوە.

ڕاسپاردنی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی ڕێوشوێنەکان

کۆمیسیۆن، سەرۆکى ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى ڕاسپاردووە، ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق لە بڕیارەکە بۆ دیاریکردنى پەرلەمانتارى جێگرەوە ئاگادار بکاتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە پەرلەمانتاران، لە کابینەکەى عەلى زەیدى بوون بە وەزیر و، بە بەربژێرى سەرکەوتووى لیستەکانیان، شوێنیان پڕکراوەتەوە.

دانیار فاروق

2 کاتژمێر پێش ئێستا