ئەنجوومەنی دادوەریی: 19ملیار دینارمان لە دۆسیەیەکى گەندەڵی گەڕاندەوە
ئارام یوسف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی ڕەسافە ئاشکرای دەکات، لە دۆسیەیەکى تایبەت بە گەندەڵی، 19 ملیار دیناریان بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە.
گەڕاندنەوەی 19 ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت
ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە دادگای لێکۆڵینەوەی دەستپاکیی ڕەسافە، بڕی 19 ملیار دیناری عێراقی بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە.
لە هێڵی ئاسمانیی عێراق ئەو گەندەڵییە ئاشکرا کراوە
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکى گەندەڵی تایبەت بە پشکنینی هەژماری دارایی تایبەت بە هێڵی ئاسمانیی عێراق، توانراوە ئەو گەندەڵییە ئاشکرا بکرێت.
ماوەی چەند ڕۆژێکە، هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردنی بەرپرسان و پەرلەمانتاران لە بەغداد و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا، دەستبەسەر نزیکەى 220 ملیار دینار و 85 ملیۆن دۆلار و دەیان موڵک و ماڵ و چەندین کیلۆ خشڵ و زێڕدا گیراوە.
ئارام یوسف
2 کاتژمێر پێش ئێستا