ئێریک ساتی لە دیارترین موزیکدانەرانی فەڕەنسایە

حەسەن فەلاح 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێریک ساتی، ناوی تەواوەتیی ئێریک ئالفرێد لێزڵی ساتییە، لە دیارترین موزسیان و موزیکدانەرانی مێژووی موزیکی فەڕەنسایە.

ئاوازەکانی سادە و داهێنەرانەن

لە ئاستی دانانی موزیکدا، ساتی بە ئاوازی سادە و داهێنەرانە ناسراوە، لە هەشتاکانی سەدەی نۆزدەیەمدا زۆرترین کارە موزیکییەکانی داناوە، زۆربەی شاکارەکانی لە بواری موزیکدا، تایبەت بووە بە پیانۆی تاکژەنی.

ساڵی 2025 ژمارەیەک پارچەی موزیکی دۆزرایەوە

ساڵی 2025، 27 پارچەی موزیکیی ساتی دۆزرانەوە و بە یەکێک لە گەورەترین دۆزینەوە موزیکییەکانی سەدەی 21 دەستنیشان کرا.

59 ساڵ ژیاوە

ئەم موزیکدانەرە گەورەیەی فەڕەنسا 59 ساڵ ژیاوە ڕێکەوتی یەکی تەممووزی 1925 لە پاریس کۆچی دوایی کردووە و ناوی چووەتە ڕیزی باشترین موزیکدانەرانی فەڕەنسا و ئەورووپا.

حەسەن فەلاح

11 کاتژمێر پێش ئێستا