موزیکی رێگەی چییە؟
موزیکی رێگەی، یەکێکە لە دیارترین ژانرا موزیکییەکانی جامایکا و جیهان، شەستەکانی سەدەی ڕابردوو دەرکەوتووە.
دەیبەستنەوە بە هەژارانەوە
باوەڕ وایە چەمکی "Reggae"، لە وشەیەکی ناوچەیی زمانی جامایکییەوە دەرکەوتبێت کە بە "rege-rege" گۆدەکرێت، کە ئاماژەیە بۆ ڕەنجدان و ماندووبوونی کەسانی هەژار.
بۆب مارلی بەناوبانگی کردووە
لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا ئەم موزیکە لە جیهاندا ناوبانگی بەهۆی بۆب مارلی و پیتەر تۆشەوە بەدەستهێناوە، کە بووە بە ناسنامەی موزیکی هەژاران لە سەرانسەری جیهاندا.

بۆ پەیامی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنرێت
موزیکی ڕێگەی ئێستا بەکاردەهێنرێت بۆ گەیاندنی پەیامە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەت گوزارشتکردن لە ئاشتی، هەژاری، نایەکسانی، بەرەنگاری، خۆشەویستی و یەکگرتن.
کەلەپووری کولتووریی مەعنەویی مرۆڤایەتییە
ساڵی 2018 لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، وەکو بەشێک لە کەلەپووری کولتووریی مەعنەویی مرۆڤایەتی هەڵبژێردراوە و کاریگەریی لەسەر موزیکەکانی هیپ-هۆپ، پەنک، رێگەتۆن و ئەفرۆبیت دروستکردووە.

2 کاتژمێر پێش ئێستا