چەند زانیارییەک لەسەر شێرپەنجەی مەمک

سەروەر سالار 2 کاتژمێر پێش ئێستا
holding pink breast cancer awareness ribbon
holding pink breast cancer awareness ribbon

شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، دەتوانرێت لەڕێگەی ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەوە ڕێگریی لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بکرێت.

شێرپەنجەی مەمک چییە؟

شێرپەنجەی مەمک بریتییە لە دابەشبوونی خانەکانی شانەی مەمک بە بێ کۆنترۆڵ، شێرپەنجەی مەمک سەرەتا لە جۆگەکانی شیر یان بەشە بەرهەمهێنەرەکانی شیر لە شانەکانی مەمکدا دەست پێدەکات. خانە شێرپەنجەییەکان دەبنەهۆی دروست بوونی گرێ لە مەمکەکەدا.

نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک چیین؟

نیشانەکانی شێرپەنجەی مەمک بریتیین لە: گرێ، ئازار، گۆڕانی شێوە و قەبارەی مەمکەکە، چوونەناوەوەی گۆی مەمک، دەردراوی گۆی مەمک و سووربوونەوەی پێستی مەمک.

هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی رێژەی گیانلەدەستدان بە شێرپەنجەی مەمک چیین؟

  1. ئەنجامدانی پشکنینی بۆماوەیی
  2. ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە
  3. شێوازی ژیانی تەندروست
  4. بەپێی توێژینەوەکان کەم خواردنی گۆشتی سوور مەترسیی تووشبوون بە شیرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە
سەروەر سالار

2 کاتژمێر پێش ئێستا