مۆندیالی 2026 ڕیکۆردی ژمارەی ئامادەبووانی یارییەکانی شکاند
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ فیفا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەڕێوەچوونی یاری نێوان فەرەنسا و سوید لە قۆناغی 32ی مۆندیالی 2026 لە یاریگای مێتلايف لە ویلایەتی نیوجێرسی، ژمارەی گشتیی ئامادەبووانی یارییەکانی مۆندیال بەربەستی پێنج ملیۆن کەسی تێپەڕاند و بەوەش ڕیکۆردێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد.
بەگوێرەی ئەو ڕاگەێندراوەی فیفا بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی فەرمی ئامادەبووان گەیشتووەتە 5,048,79 کەس کە تەنیا لە یارییەکەی فەڕەنسا و سوید کە بەبردنەوەی کەڵەشێرەکان کۆتایی هات، 80,663 هاندەر لە یاریگادا ئامادەبوون.
ئەو ژمارە نوێیە ڕیکۆردەکەی مۆندیالی 1994ی تێپەڕاند،کە ئەو کات بە بەشداریی 24 هەڵبژاردە ژمارەی ئامادەبووان سێ ملیۆن و 500 هەزار کەس بوو لە کاتێکدا مۆندیالی ئەمساڵ بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت.
لەبارەی وردەکارییەکانیشەوە ڕێژەی پڕبوونی یاریگاکان %99.7 بووە سەرەڕای ئەو مشتومڕەی لەسەر گرانی نرخی بلیتی یارییەکان هەبوو هەروەها بەرزترین ڕێژەی ئامادەبوون لە یارییەکانی ئۆزبەکستان و کۆلۆمبیا و مەکسیک و ئەفریقای باشوور و کۆماری چیک و مەکسیک تۆمارکراوە کە سەروو 80 هەزار هاندەر بوون لە یاریگای ئازتیکای شاری مەکسیکۆ.
2 کاتژمێر پێش ئێستا