وەزارەتی ناوخۆی عێراق: تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکراوە

کیژان مەحمود 2 کاتژمێر پێش ئێستا
میقدا میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
میقدا میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنێکی گەورەدا تۆڕێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیکردنیان بە مرۆڤەوە دەستگیر کردووە و ئەو کەسانەش دەستگیر کراون کە بانگەشەیان بۆ ئەو تۆڕە کردووە. لەم کارەدا سەرجەم ئەو تۆمەتبارانەش دەستگیر کراون کە لە ڕێگەی جیاوازەوە بانگەشەیان بۆ ئەو تۆڕە نێودەوڵەتییە کردووە، هاوکات ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ ڕێگریکردن لەو تاوانە بەردەوامە.

ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ وڵاتی سووریا

میقدا میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد، ئۆپراسیۆنەکانیان بەردەوامە و لەگەڵ وڵاتی سووریاش ئۆپراسیۆنی هاوبەشیان ئەنجام داوە.

ڕوونکردنەوەی زیاتر لەسەر دەستگیرکردنی تۆڕەکە

میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی وردەکاریی ئۆپراسیۆنەکەوە زیاتر ڕوونیکردەوە و گوتی، "ئۆپراسیۆنی زۆر گەورەمان هەیە، کۆتا ئۆپراسیۆنمان دەستگیرکردنی تۆڕێکی بازرگانیکردن بووە بە مرۆڤەوە کە یەکێک بووە لە هەرە تۆڕە نێودەوڵەتییە گەورەکان، هەروەها ئەو کەسانە دەستگیر کراون کە بانگەشەیان بۆ ئەو تۆڕە کردووە، هەروەها ئۆپراسیۆنمان هەبووە لەگەڵ وڵاتی سووریا، هەر بۆیە ئۆپراسیۆنەکانمان بەردەوام بووە، ئۆپراسیۆنمان هەیە کە ئێستا هیچی لەبارەوە ئاشکرا ناکەین تاوەکو کاتی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان".

کیژان مەحمود

2 کاتژمێر پێش ئێستا