یامال: لە هیچ کەسێک ناترسم

مەستان حوسامەدین 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دوای ئەوەی مارک کوکورێیای ئیسپانی دوو ڕۆژ پێش ئێستا لێدوانی خۆیدا و قسە و باسی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئەمجارە لێدوانەکانی لامین یامال دەنگی دایەوە.

یامال بە ئاشکرا و بەبێ هیچ پێچ و پەنایەک وەڵامی پرسیارەکانی ڕۆژنامەوانانی دایەوە.

قسە لەگەڵ یاریزانانی ریاڵ مەدرید ناکەم...

نێوانت چۆنە لەگەڵ دانی کارڤاخال؟ قسە دەکەن؟

نێوانمان ئاساییە، بەڵام نەخێر قسەی لەگەڵ ناکەم، لە ڕاستیدا قسە لەگەڵ هیچ یاریزانێکی ریاڵ مەدریددا ناکەم.

لامین یامال.

ئاوا مامەڵە لەگەڵ ڕەخنەکان دەکەم...

چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕەخنە و قسە ناخۆشەکان دەکەین؟

ئەگەر باش یاریی بکەم دەچمە تویتەر و تەماشای ئەو ڤیدیۆ و پۆستانە دەکەم کە ئەرێنین و لەسەرم کراون، ئەگەر نا هیچ، ئەگەر ئاستێکی باش پێشکەش نەکەم، خۆم دەیزانم، بۆیە ناچمە سۆشیاڵ میدیا و بۆخۆم بەردەوامم لە ژیانم، بۆ یاریی داهاتووتر خۆم باشتر ئامادە دەکەم.

لامین یامال.

ئەگەر ڕووبەڕووی فەڕەنسا ببەنەوە؟

هەستت چۆن دەبێت ئەگەر ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا ببنەوە؟

هیچ هەستێکم نابێت، ئەوان لە یۆرۆ ڕووبەڕوومان بونەوە و دۆڕان، بۆیە ناترسین، من خۆم لە هیچ تیمێک و هیچ یاریزانێکی دیکە ناترسم، دڵنیابن فەڕەنساش لە ئێمە باشتر نابن.

لامین یامال.
مەستان حوسامەدین

3 کاتژمێر پێش ئێستا