ئاماری سەردانیکەرانی چوار ڕۆژی یەکەمی سولی فێست بڵاوکرایەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمییدا، دامەزراوەی ئایتۆک، ڕێکخەری فێستیڤاڵی نیشتمانیی سولی فێست، ئاماری چوار ڕۆژی سەرەتای سەردانیکەرانی فێستیڤاڵەکەی بڵاوکردەوە.

کاریگەرییەکی گەورەی دروست کردووە

لە ناوەڕۆکی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، "لە ماوەی تەنیا چوار ڕۆژی یەکەمی سولی فێست، فێستیڤاڵەکە توانیویەتی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر ئاستی ئابووری و کۆمەڵایەتی و میدیایی دروست بکات."

نزیکەی 100 هەزار کەس بەشدار بوون

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، نزیکەی (100,000) بەشداربوو لە ماوەی چوار ڕۆژدا سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە، کە بە گوتەی ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە، "تۆمارێکی نوێیە و بۆ یەکەمین جارە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق ئەم ژمارەیە تۆمار دەکرێت."

نزیکەی یەک ملیار دینار ئاڵوگۆڕ کراوە

لە ئاستی ئابوورییدا، زیاتر لە (600,000,000) دینار ئاڵوگۆڕی بازرگانی تۆمارکراوە، کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سوودی بە کۆشکەکان و بازرگانان و بەشداربووانی بازاڕی فێستیڤاڵەکە گەیاندووە.

"لە گەورەترین چالاکییەکانی کوردستانە"

"ئەم ئامارانە پیشانی دەدەن کە سولی فێست لە چوار ڕۆژی یەکەمدا توانیویەتی ببێتە یەکێک لە گەورەترین چالاکییە نیشتمانی و ئابووری و میدیاییەکانی سلێمانی و هەرێمی کوردستان."

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا