لەسەر داواى پارێزگارى هەڵەبجە تیمێکى غەواس لە کرماشانەوە گەیشتنە سازان
ئەمڕۆ لەسەر داواى پارێزگارى هەڵەبجە، تیمێکى غەواس کرماشانەوە گەیشتە سازان و دەستیان بە گەڕان بەدواى تەرمى ئەو گەنجەکرد کە ماوەى چەند ڕۆژێکە کەوتووەتە ئاوى سازانەوە.
پارێزگاری هەڵەبجە داوای تیمەکەی کردووە
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوێکى پارێزگاى هەڵەبجە، نوخشە ناسیح پارێزگارى هەڵەبجە لەڕێگەى کونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە سلێمانى داواى لە حکومەتى ئەو وڵاتە کردووە تیمێکى غەواس بنێرنە پارێزگاکەیان بەمەبەستى گەڕان بەدواى تەرمى باوان ئەمڕۆ تیمێک لە کرماشانەوە گەیشتونەتە سازان.
تیمە فریاگوزارییەکان و هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەڕان
هەر بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکە، سەرجەم تیمە فریاگوزارییەکانى پارێزگاکە و هێزە ئەمنییەکانى سنوورەکە بەردەوامن لە گەڕان بەدواى تەرمى ئەو گەنجە.
ئێوارەى ڕۆژى 26ى حوزەیران لەناوچەى گەشتیارى ئاوەمار سێ گەنج پێکەوە کەوتنە ناو ئاوى سازان دووان لەگەنجەکان ڕزگارکران، بەڵام دانەیەکیان بەناوى باوان یوسف تەمەن 18ساڵ خنکا و تاوەکو ئێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.
3 کاتژمێر پێش ئێستا