خولی تازەپێگەیشتووانی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بە ئامانجی گرنگیدان بە تۆپی پێ لە سلێمانی و دروستکردن و پێگەیاندنی یاریزانانی ناوخۆی بۆ دواڕۆژی شارە حەیاتەکە، حەوتەم خولی تۆپی پێی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لقی سلێمانی دەستیپێکرد.

لە یاریگای ئاشتی و بەئامادەبوونی کاروان شێخ زیرەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و میوانان و وەرزشکارانی سلێمانی خولی تۆپی پێی تازەپێگەیشتووانی یانەکانی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد.

دوای هاتنە ناوەوەی یاریزانانی هەردوو یانەی ئاشتی و پیرەمەگروون، لەلایەن سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و میوانانەوە تەوقە لەگەڵ هەردوو تیپ و ناوبژیوانان کرا، دواتر بە فیکەی فەرمان محەمەد یاریەکە دەستیپێکرد.

لەم خولەدا هەشت یانە بەشدارە و یاریەکانیش بەشێوازی خول بەڕێوەدەچن.

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا