بنەماڵەی میر کەریم خان برادۆست: فەیسەڵ کەریم خان تەنیا دەستی لە کاری حیزبی و ئۆرگانی کێشاوەتەوە
بنەماڵی میر کەریم خان برادۆستی لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ خەڵکی کوردستان ڕایگەیاندووە، بۆ هەموو لایەکی روون دەکەینەوە، کە میر کەریم خان برادۆستی، تەنها دەستی لە کاری حیزبی و ئۆرگانی لەڕیزەکانی یەکێتی کێشاوەتەوە و ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال و میر کەریم خان بنیادنراوە بە پتەوی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.
دەقی ڕوونکردنەوەی بنەماڵەی میر کەریم خانی برادۆست
خەڵکی ئازیز و خۆشەویستی کوردستان
دوای دەست لەکار کێشانەوەی ڕێزدار “میر فیصل کەریم خان برادۆستی " لە ئەندامێتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە بەڕێزیان تەنها دەستی لە کاری حیزبی و ئۆرگانی لەڕیزەکانی یەکێتی کێشاوەتەوە
ئەو پەیوەندییە مێژووییەی کە لە سەردەمی سەرۆک مام جەلال و میر کەریم خان بنیادنراوە بە پتەوی دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.
ئێستاش چەند سایت و پەیج و ئەکاونتێکی بێ دایک و باوک نووسینی ئاست نزم و نەشیاو بڵاودەکەنەوە لێرەوە ڕایدەگەیەنین کە ئەو جۆرە بۆچوون و نووسینانەی بڵاودەکرێنەوە بەهیچ شێوەیەک گوزارش لە بۆچوونی میرانی برادۆست ناکات و لێی بەرپرس نین.
میرانی برادۆست بەهیچ شێوەیەک جیاوازیان نەکردووە لەنێوان خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەموو عەشیرەتەکانیش بەتایبەتی و بەدڵنیاییەوە لە داهاتووش دا نایکەن
بنەماڵەی میر کەریم خانی برادۆست
2 کاتژمێر پێش ئێستا