ئینگلتەرا بە سەرکردایەتی کەین بۆ قۆناغی 16ـی مۆندیال سەرکەوت

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە سەرکردایەتی شازادە هاری کەین توانی بۆ قۆناغی 16ـی مۆندیال سەرکەوتن تۆماربکات.

کاریگەریی هاری کەین

گێمی یەکەم کۆنگۆی دیموکرات هێرشەکانی بەردەوام بوو، لە خولەکی حەوتی یارییەکە، لە ڕێگای سیپێنگا سوپڕازییان کردو گۆڵی یەکەمیان لە ئینگلتەرا تۆمارکرد، بەڵام یاریزانانی ئینگلتەرا هەر لە هێرشەکانیان بەردەوام بوون.

گەرچی گێمی یەکەم بە ئەنجامی 1-0 لە بەرژەوەندی کۆنگۆ کۆتاییهات، بەڵام کۆنترۆڵی تۆپ بە ڕێژەی ٪60 لەلای یاریزانانی ئینگلتەرا بوو.

دواتر لە گێمی دووەم کوڕانی تۆماس تۆخێل نەیانهێشت بە شکستەوە بڕۆنەوە، بۆیە لە خولەکی 75 هاری کەین بە ئەسیستێکی ئانتۆنی گۆردن گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ ئینگلتەرا تۆمارکرد.

دواتر لە خولەکی 86 دووبارە هاری کەین بە ئەسیستی ئانتۆنی گۆردن تۆڕی گۆڵی کۆنگۆی هەژاندەوە و بەم شێوەیە چوونە قۆناغی 16 و کۆنگۆش ماڵئاوایی کرد.

ئینگلتەرا لە قۆناغی 16 ڕوبەڕووی هەڵبژاردەی مەکسیک دەبێتەوە.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا