د.داهات حەوێزی: ئەو کەسانەی گرفتی بەرزەفشاری خوێنیان هەیە ڕۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەک وەرزش بکەن

سەروەر سالار 1 کاتژمێر پێش ئێستا

د.داهات حەوێزی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و شەکرە، ڕێنمایی دەداتە ئەو کەسانەی کە گرفتی بەرزەفشاری خوێنیان هەیە.

باوترین هەنگاوەکانی کۆنتڕۆڵکردنی گرفتی بەرزەفشاری خوێن

ئەم هەنگاوانە ڕۆڵی گرنگیان لە کۆنتڕۆڵکردنی گرفتی  بەرزەفشاری خوێن هەیە:

  1. کەمکردنەوەی خوێ: دوورکەوتنەوە لە خواردنی خێرا و لەقوتوونراو
  2. وەرزشی بەردەوام: ڕۆژانە تەنیا 30 خولەک ڕۆیشتن بە پێ
  3. خەوێکی باش: نووستن بۆ ماوەی حەوت بۆ هەشت کاتژمێر لە شەودا
  4. کۆنتڕۆڵکردنی فشاری دەروونی: دوورکەوتنەوە لە فشاری دەروونی بە ئارامکردنەوەی مێشک، وازهێنان لە جگەرەکێشان و نێرگەلەکێشان  

ڕێنوێنیی بۆ چارەخوازان

پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی لە پێشتردا ئاماژەمان پێکرد یارمەتیدەرێکی سەرەکییە لە پاڵ وەرگرتنی دەرمانەکاندا لە ژێر ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕدا.

سەروەر سالار

1 کاتژمێر پێش ئێستا