قەتەر: بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمريکا بەديهاتووە

رۆزا حیسام 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ماجد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ڕايگەياند، بەرەوپێشچوونی ئەرێنی لە دانوستانەکانی ئێران و ئەمريکا بەديهاتووە و لايەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر درێژەدان بە گفتوگۆکان لە ماوەکانی داهاتوودا.

دواى بەخاکسپاردنى عەلى خامنەیی

ماجد ئەنساری لە پۆستێکيدا لە تۆڕی کۆمەڵايەتیی ئێکس بڵاويکردووەتەوە، کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان تاران و واشنتن دوابەدوای ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی ئێران دەبێت، وادەی کۆبوونەوەکە بە زووترين کات دياری دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژی چوارشەممە نێوەندگرانی قەتەر و پاکستان لەگەڵ ئەو دوو لايەنە کۆبوونەتەوە جیاوازەکانیان لەگەڵ دانوستانکارانی ئەمریکا و ئێران لە دەوحە کۆتایی پێهێناوە.

بەرەوپێشچوونى دانوستانەکان

گوتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەشڵێت، "پێشکەوتنی ئەرێنی لە پرسەکانی پەيوەست بە ياداشتنامەی لێکتێگەيستنی واشنتن و تاران بەديهاتووە کە لە لوتکەی دەرياچەی لوسێرين لە سويسرا تاوتوێکرا".

واژۆکردنى یاداشتى لێکتێگەیشتنەکە

ڕۆژی 17ی حوزەيران لە ديمەنێکی مێژوويی دا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمريکا و مەسعود پزيشکيان سەرۆککۆماری ئێران ياداشتی لێکتێگەيشتنی ئێران و ئەمريکايان واژۆکرد کە لە 14 خاڵ پێکهاتبوو.

دواتر ڕۆژی 21ـى مانگ، دانوستانەکانی ئەو دوو لايەنە بە ئامادەبوونی شاندی ئەمريکا بە سەرۆکايەتیی جەی دی ڤانس و شاندی ئێران بە سەرۆکايەتی محەممەد باقر قاليباف لە سويسرا دەستيانپێکرد و دوای زياتر لە 24 کاتژمێر دانوستانە سياسييەکان کۆتاييان هات و شاندە تەکنيکييەکان بەردەوامبوون لە گفتوگۆ.

رۆزا حیسام

2 کاتژمێر پێش ئێستا