خولەکی 86 بۆ هەڵبژاردەکانی ئەفریقا نەگبەتییە
هەمیشە لە یارییەکانی مۆندیال سوپڕایزی گەورە و چاوەڕواننەکراو ڕوودەدات، بەڵام ئەمجارە حاڵەتێکی سەیر و سەمەرە بەسەر هەڵبژاردەکانی ئەفریقا هاتووە.
خولەکی 86 نەهامەتییە
تاوەکو ئێستا لە قۆناغی 32 سێ هەڵبژاردەی وڵاتی ئەفریقا لە نمونەی کۆنگۆی دیموکڕات، کۆتدیڤوار و سێنیگال دەرکراون بە دەستی هەڵبژاردە ئەورووپییەکان.
ئەوەی سەیرە هەرسێ تیمەکە لە دوای خولەکی 86ـەوە گۆڵیان لێکراوە و ڕیمۆنتادایان بەرامبەر کراوە.
هەڵبژاردەکانی ئەفریقا لە خولەکی 86ـەوە بێبەختن..
لەم مۆندیالە هەرسێ هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار، کۆنگۆی دیموکرات و سێنیگال لە سەرەتا گۆڵی پێشکەوتنیان کردووە تاوەکو کۆتا خولەکەکان، بەڵام دواتر لەلایەن تیمە ئەورووپییەکان ڕیمۆنتادایان بەرامبەر کراوە.
کۆتدیڤوار تا خولەکی 86 لە پێش نەرویجەوە بوو - دەرکرا
کۆنگۆ تا خولەکی 86 بەرامبەر ئینگلتەرا یەکسانبوو بوو - دەرکرا
سێنیگال تا خولەکی 86 لە پێش بەلجیکا بوو - دەرکرا
2 کاتژمێر پێش ئێستا