لەتیف نێروەیی: بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوپەیمانییەکی نوێ هەیە
بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی جەخت لەوە دەکاتەوە، ڕێککەوتنی نێوان حیزبەکەی و جووڵانەوەی نەوەی نوێ هەنگاوێکی گرنگە بۆ تێپەڕاندنی ململانێکان و خزمەتکردنی خەڵک.
لەدایکبوونی هاوپەیمانییەکی نوێ
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە کەناڵ 8ـی ڕاگەیاند، بەرژەوەندیی خەڵک و هەرێمی کوردستان دەخوازێت هاوپەیمانێتییەکی نوێ لە گۆڕەپانی سیاسی دروست بکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە هەر ئەمڕۆ ئەو هاوپەیمانێتییە لە نێوان یەکێتی و نەوەی نوێ بە فەرمی ڕادەگەیێنرێت.
کۆکردنەوەی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن
سەرۆکی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئاماژەی بەوەش کرد، گرنگیی ئەم ڕێککەوتننامەیە لەوەدایە کە لە نێوان دوو هێزی سەرەکیی "دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن"ـدایە. جەختی لەوەش کردەوە، ئەم دوو لایەنە چەندین ساڵە ململانێیەکی توندیان لە نێواندا هەبووە و ئێستا لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
1 کاتژمێر پێش ئێستا