بە سەدان کارمەندی نێودەوڵەتی کێبڕکێی کات دەکەن بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتییەکی ڤەنزوێلی
بە سەدان کارمەندی فریاگوزاری لە ڤەنزوێلا سەرقاڵی دەرهێنانەوەی هاوڵاتییەکی ڤەنزوێلی 43 ساڵن کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی 7 نهۆمیدا گیری خواردووە.
تیمی نێودەوڵەتی حەوت وڵات سەرقاڵی کاری بەردەوامن
سێ ڕۆژە بە بەردەوام تیمە نێودەوڵەتییەکانی حەوت وڵاتی جیاواز کاردەکەن، تاوەکو بگەن بەو پاسەوانەی حەوت ڕۆژە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە لەنێو کابینەکەی کەوتووەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی حەوت نهۆمی و گیری خواردووە.
گیرخواردنی پاسەوانێکی ڤەنزوێلی
پاسەوانە ڤەنزوێلییەکە ناوی هێرنان خەیل-ە لەو کاتەی لە 24ـی حوزەیران کە بوومەلەرزەکانی وڵاتەکەی ڕوویدا، لەناو کۆشکی پاسەوانێتییەکەی لە ئەرکدا بووە.
تیمە فریاگوزارییەکان یەک مەتر دوورن لەو هاوڵاتییەوە
بەگوێرەی دوایین لێدوان بێت، تیمەکان ئێستا لە دوورریی یەک مەترن و بەردەوامیش ئاو بۆ ئەم پاسەوانە دابیندەکەن تاوەکو جەستەی لەژێر ئەو هەموو داروپەردووەدا وشک نەبێتەوە.
تیمە چیلییەکان وێنەی پاسەوانەکەیان بە زیندوویی گرتووە
تیمە فریاگوزارییەکانی چیلی توانییان لەکاتی کارکردنیان ڤیدیۆیەکی ئەم پاسەوانە ڤەنزوێلییە بگرن، لە ڤیدیۆکەدا سەری دەجووڵێنێت و تەماشای کامێراکان دەکات.
هەڵوێستی خێزانەکەی
بەگوێرەی خێزانی ئەم پاسەوانە بێت، ڕزگاربوونی هێرنان موعجیزەیەکە و ئەم هەموو تیمە کە هاتوون لە هەوڵدان تاوەکو یەک کەس ڕزگاربکەن، جێگەی دڵخۆشییە.
ڕوودانی دوو بومەلەرزە
دوو بوومەلەرزەی یەک لە دوای یەک بە گوڕەکانی 7.2 و 7.5 پلەی ڕێختەر وای کرد کۆمەڵگەیەکی تەواوی نیشتەجێبوون لە ڤەنزوێلا بڕووخێت و بە خراپترین کارەساتی سروشتی دادەنرێت تاوەکو ئێستا لە مێژووی ئەمریکای لاتین ڕوویدابێت.
بەگوێرەی دوایین ئامار بێت، زیاتر لە دوو هەزار و 300 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 11 هەزار کەسیش بریندارن، بەردەوام ژمارەکانیش لە گۆڕاندان.
2 کاتژمێر پێش ئێستا