ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنی یەکێتی و نەوەی نوێ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت
لە شاری سلێمانی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ لاپەڕەیەکی نوێ لە هاوپەیمانێتی سیاسی هەڵدەدەنەوە و بۆ گۆڕانکاری لە سستمی سیاسی هەرێم ڕێککەوتنێکی ستراتیژی واژۆ دەکەن.
مەراسیمی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکە
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ بەڕێوەدەچێت. مەراسیمەکە تایبەت دەبێت بە ڕاگەیاندنی فەرمی هاوپەیمانێتییەک لە نێوان هەردوولادا کە تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕێککەوتنەکەیان واژۆ دەکەن.
گەیشتنی سەرکردەکان بۆ شوێنی مەبەست
بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکە و واژۆکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنە سیاسییەکە، بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید گەیشتنە هۆتێل "شاری جوان" لە شاری سلێمانی. واژۆکردنی ئەم دۆکیومێنتە لە لایەن بەرزترین دەسەڵاتی هەردوو هێزە سیاسییەکەوە ئەنجام دەدرێت.
ئامانجی سەرەکیی هاوپەیمانێتییەکە
ئەم ڕێککەوتنە سیاسییە وەک قۆناغێکی نوێ لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت. ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی ئەم هەنگاوەی یەکێتی و نەوەی نوێ، کارکردنە بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز لە هەرێمی کوردستان و گۆڕینی شێوازی حوکمڕانی لە سستمی ئێستاوە بۆ سستمێکی نوێ.
2 کاتژمێر پێش ئێستا