تەرمى باوان یوسف لە نزیک گوندی مۆردین دۆزرایەوە

کەناڵ8 1 کاتژمێر پێش ئێستا
باوان یوسف گەنجەکەى هەڵەبجە دوای حەوت ڕۆژ لە خنکانی دۆزرایەوە
باوان یوسف گەنجەکەى هەڵەبجە دوای حەوت ڕۆژ لە خنکانی دۆزرایەوە

دواى حەوت ڕۆژ لە گەڕان، تەرمى باوان یوسف گەنجەکەى هەڵەبجە لە نزیک گوندی مۆردینی سنورەکە دۆزرایەوە.

حەوت ڕۆژ گەڕانی بەردەوام

باوان لە کاتى مەلەوانیدا لە ئاوى سازان خنکا و لە حەوت ڕۆژى ڕابردوودا تیمە حکومییەکان و هاونیشتمانییان بە دواى تەرمەکەیدا دەگەڕان.

پاسەوانی سنوور تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە

كاردۆ عەبدوڵا سەرپەرشتیاری تیمی مەلەوانی بەرگریی و فریاكەوتنی پێشمەرگە بە كەناڵ8ـى گوت "لە نزیک گوندى مۆردین لەلایەن پاسەوانی سنورەوە تەرمەکەى باوان دۆزراوەتەوە".

سنووری جوگرافیانی گوندی مۆردین

گوندى مۆردین لە باکوورەوە لەگەڵ گوندی چاوگى کۆکۆیى و لە باشووریشەوە لەگەڵ گوندى دەگاگاى ڕۆژهەڵاتى کوردستان هاوسنوورە.

سوپاسکردنی ئەوانەی بەدوای تەرمەکەدا گەڕان

نوخشە ناسیح پارێزگارى هەڵەبجە، سوپاسى سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەى کردووە لەم حەوت ڕۆژەدا شەو و ڕۆژیان خستبووە سەر یەک بۆ گەڕان بە دواى تەرمەکەدا.

نوخشە ناسیح، ئەم هاوپشتی و ماندووبوونە وەک بەڵگەی زیندوویی و گیانی بەرز و مرۆیی خەڵکی ناوچەکە ناودەبات.

کەناڵ8

1 کاتژمێر پێش ئێستا