لە فەرەنسا داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکرێت

بەهزاد ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
هاوڵاتیانى فەڕەنسا لەتاو گەرما بە بێ جلوبەرگ دەسوڕێنەوە
هاوڵاتیانى فەڕەنسا لەتاو گەرما بە بێ جلوبەرگ دەسوڕێنەوە

پەرلەمانتارانی پارتی سەوزی فەرەنسا پێشنیازی لێسەندنەوەی متمانەیان لە حکومەت پێشکەش کرد، گوتیشیان، داواکەیان لەسەر بنەمای مامەڵەی خراپی حکومەتی فەرەنسا دێت لەگەڵ ئەو شەپۆلی گەرمایەی ڕووی کردە وڵاتەکە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیکەی هەزار کەس.

داواکارى پەرلەمانتارانى پارتى سەوز و چەپە

پەرلەمانتارانی فەڕەنسا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، بڕیارە ڕۆژی 6ـی تەمموز یەکەم دانیشتنی پەرلەمان لەسەر ئەو پێشنیازە بکرێت، کە پاڵپشتی 32 پەرلەمانتاری پارتی سەوز و 25 پەرلەمانتاری پارتی چەپی توندڕەو و پەرلەمانتارێکی پارتی سۆسیالیستی هەیە، بەڵام بەهۆی پشتیوانی نەکردنی پێشنیازەکە لە لایەن زۆرینەی پەرلەمانییەوە، بەدوور دەزانرێت هەوڵەکە سەرکەوتووبێت.

دوو پارت پاڵپشتى لێدەکەن

هەریەکە لە پارتی گردبوونەوەی نیشتیمانی و سۆسیالیستەکان ڕایانگەیاند کە پشتیوانی لە پێشنیازەکە ناکەن.

بەڕێوەبردن و گەورەکردنى قەیران

ماود برێگۆن، گوتەبێژی حکومەتی فەڕەنسا دەربارەی پێشنیازەکە ڕایگەیاند، "حکومەتێک هەیە قەیرانەکە بەڕێوەدەبات، هێزی سیاسیش هەن بە پێشکەشکردنی ئەم پێشنیازە قەیرانەکە گەورەتر دەکەن".

حاڵەتەکانى گیانلەدەستدان

دەزگای تەندروستیی فەڕەنسا ڕایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی گەرماوە لانیکەم هەزار گیانلەدەستدان لە وڵاتەکە تۆمارکراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت ژمارە ڕاستەقینەکە زۆر لەوە زیاتر بێت، بەشێک لە پەرلەمانتارانی پارتی سەوز باس لە بوونی نزیکەی 10 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان دەکەن بە هۆی شەپۆلی گەرماوە، ئەمەش لەلایەن حکومەتی وڵاتەکەوە ڕەتکراوەتەوە.

بەهزاد ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا