نێچیرڤان بارزانى بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى بەخاکسپاردنى خامنەیی گەیشتە تاران
نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمى بەخاکسپاردنى عەلى خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران گەیشتە تاران.
لەسەر بانگهێشتى پزیشکیان
سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بهيانيى ئهمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به بانگهێشتێکی فەرمیی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، گهيشته تارانی پایتەخت.
ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی لە عەلى خامنەیی
ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردنە لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاوایی لە ڕێبەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی.
لەگەڵ عەباس عێراقچى کۆبووەتەوە
بە گوێرەى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان، نێچیرڤان بارزانى لە سەردانەکەیدا بۆ تاران، لەگەڵ عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران کۆبووەتەوە و تاوتوێى پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانیان لەگەڵ ئێران کردووە.
کۆبوونەوەى لەگەڵ مەسعود پزیشکیان
بەگوێرەى ڕاگەیێنراوەکەى سەرۆکایەتیی هەرێمى کوردستان، سهرۆکی ههرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ تاران، لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆککۆمار و عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوەى ئێران کۆبووەتەوە و تاوتوێى پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستانیان لەگەڵ ئێران کردووە.

تاوتوێى دۆخى ناوچەکە کراوە
لە بارەى ڕاوهستانى شهڕ و دوایین پێشهاتەكانى ناوچهكهش، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە، بە شێوهيهك کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات.

3 کاتژمێر پێش ئێستا