سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ڕێگە نادەین ئەمریکا دەستوەردان لە گەرووی هوورمز بکات

سامیا حەسەن 2 کاتژمێر پێش ئێستا
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن ئەمریکا دەستتێوەردان لە کاروباری گەرووی هوورمز بکات، داواش لە لوبنانییەکان دەکات، پابەندی جێبەجێکردنی خاڵەکانی پەیوەست بە لوبنان بن لە یاداشتنامەی لێکگەیشتنەکە.

تواناکانى ئێران و ڕێگرى لە ئیسرائیل

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ڕاشیگەیاند، تواناکانی ئێران لە ناوچەکەدا ڕێگری لە دەستپێکردنی شەڕی ئیسرائیلییەکان لە ناوچەکە دەکات و دەشڵێت، ڕێگە نادەین ئەمریکا دەستتێوەردان لە کاروباری گەرووی هوورمز بکات.

بەڕێوەبردنى گەرووى هوورمز

لە بارەی بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی گەرووی هوورمز، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، بەگوێرەی خاڵی پێنجەمی یاداشتنامەی لێکگەیشتنەکە لەگەڵ حکومەتی عوممان ڕێکەوتوون لەسەر ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی کەشتیوانی لە گەرووی هوورمز بە ڕاوێژ لەگەڵ وڵاتانی کەناراو لە ناوچەکە.

هەوڵەکانى ئیسرائیل بۆ شکستهێنانى یاداشتنامەکە

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران نەی شاردەوە ئیسرائیلییەکان لە هەوڵدان بۆ شکستهێنان بە یاداشتنامەی لێکگەیشتنی نێوان تاران و واشنتن و گوتیشی، لەسەر پێداگریی وڵاتەکەی خاڵی  پەیوەست بە لوبنان لە یاداشتەکەدا جێگیرکراوە.

داواکارى قالیباف لە لوبنان

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران داوای لە لوبنانییەکان کرد، پابەندی جێبەجێکردنی خاڵەکانی پەیوەست بە لوبنان بن لە یاداشتەکەدا و وەکو خۆی دەڵێت، ئەوە دەتوانرێت ڕێگری لە فیتنە لە لوبنان بکات.

سامیا حەسەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا