ئاژانسی وزەی ئەتۆم: هێشتا پشکنەرانمان نەگەڕاونەتەوە ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، "هێشتا پشکنەرانی ئاژانسەکە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ئێران بۆ دەستپێکردنەوە پشکنینەکانیان".
گەڕانەوەى پشکنەرەکان بۆ ئێران
ڕافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، ڕایگەیاند، "داوایان لە تاران کردووە پشکنەرەکانیان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و دەست بە کاری پشکنین لە وێستگە ئەتۆمییەکان بکەن، بەڵام هێشتا ئەو ڕێگەپێدانەیان بە دەست نەگەیشتووە".
کارى پشکنین لە وێستگەکان
گرۆسی دەشڵێت، دەستگەیشتن بە هەندێک لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران و پشکنین تیایاندا قورسە و گوتیشی، لەکاتی جەنگدا ئەو وێستگە ئەتۆمییانەی ئێران زیانی زۆریان بەرکەتووە.
ئێران پابەندکراوە
سەرۆکى ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم پێشتر ڕایگەیاندبوو، یاداشتێکی لێکگەیشتنیان لەگەڵ ئێران هەیە و تێیدا پابەندیان دەکات، پشکنەرانیان سەرپەرشتیی پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکەن بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی وڵاتەکە.
خاڵى 8ـى یاداشتى لێکتێگەیشتنەکە
لە خاڵی هەشتەمی یاداشتنامەی لێکگەیشتنەکەی نێوان تاران و واشنتن هاتووە، ئێران دووپاتی دەکاتەوە هەوڵی بەدەستهێنان و پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی نادات.
3 کاتژمێر پێش ئێستا