ڕۆناڵدۆ ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد

مەبەست عەدنان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی کاپتنی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسڕی سعودی، دوای ئاستە بەرزەکەی لە یاریی بەرامبەر کرواتیا لە قۆناغی 32ی مۆندیالی 2026 خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی پێ بەخشرا.

لەو یارییەدا کە پۆرتوگال سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ڕۆناڵدۆ توانی بە لێدانێکی سزا ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە دوای ئەوەی کرواتیا لە ڕێگەی ئیڤان پێریسیچەوە پێشکەوتبوو، ئەو گۆڵە دەرگای سەرکەوتنی بۆ پورتوگال کردەوە تا گۆنکالۆ ڕامۆس لە خولەکی 4ی کاتی زیادکراودا گۆڵی بردنەوە تۆمار بکات.

ڕۆناڵدۆ بەم گۆڵە چەندین ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

  • لە تەمەنی 41 ساڵیدا بوو بە بەتەمەنترین یاریزان کە لە قۆناغەکانی یەکلاکەرەوەی مۆندیالدا گۆڵ تۆمار بکات و ڕیکۆردەکەی پیپیی هاوڕێی پێشووی شکاند.
  • ئەوە یەکەم گۆڵی ڕۆناڵدۆ بوو لە قۆناغەکانی یەکلاکەرەوەی مۆندیال لە درێژایی مێژووی بەشدارییەکانیدا.
  • ئەوە گۆڵی ژمارە 11ی ڕۆناڵدۆیە لە شەش بەشدارییدا لە مۆندیال هەروەها گۆڵی سێیەمیەتی لەم وەشانەی مۆندیالی 2026.
مەبەست عەدنان

3 کاتژمێر پێش ئێستا