نزار ئامێدى و بافڵ جەلال تاڵەبانى گەیشتنە تاران

کەناڵ8 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ساتى گەیشتنى نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق و بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ساتى گەیشتنى نزار ئامێدى سەرۆککۆمارى عێراق و بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

نزار ئامێدى، سەرۆککۆمارى عێراق و بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی لە تەرمی عەلى خامنەیی، گەیشتنە تاران.

کۆبوونەوەى نزار ئامێدى و مەسعود پزیشکیان

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردوە، سەرۆککۆمار لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ تاران لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆمارى ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانى باڵاى ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و تاوتوێى پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانى هەردوو وڵات دەکەن.

ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی

دەیان بەرپرسى باڵاى حکومى و حیزبى لە عێراق و هەرێمى کوردستاوە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمى ماڵئاوایی لە تەرمی عەلى خامنەیی ڕێبەرى کۆچکردووى ئێران گەیشتوونەتە تاران.

کەناڵ8

3 کاتژمێر پێش ئێستا