لە زێى بچوک و چەمى ڕۆخانە دوو گەنج خنکان

رێبوار حەمەوەیس 3 کاتژمێر پێش ئێستا

دوو گەنح لە چەمى رۆخانە و زێى بچوک لە سنوورى کەرکووک خنکان، لەسەرەتاى ئەمساڵیشەوە 13 حاڵەتى خنکان لە سنوورى کەرکووک تۆمارکراون.

خنکانى یەکەم لە شارەدێى پردێ بووە

پۆلیسی کەرکوک بەکەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لەزێی بچوک لەسنوری شارەدێى پردێ، هاونیشتیمانیەکی تەمەن 17 ساڵ لەکاتی مەلەکردن خنکا.

دوو کەس دەستگیرکراون

پەیامنێرى کەناڵ8، ڕاشیگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمى ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە و دوو هاوڕێشى کە لەگەڵیدابوون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

ڕووداوى دووەم

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە چەمی ڕۆخانە، لەگوندی نەورۆز و داربەسەرەی ناحیەی قادرکەرەم هاونیشتیمانییەکی تەمەن 30ساڵ خنکا.

قوربانییەکە خەڵکى کەرکوکە

شایەتحاڵێک بە کەناڵ8ـی راگەیاند، ئەو هاونیشتمانییە خەڵکی کەرکووکە و دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلییە، بۆ ڕاوە ماسی چووەتە نزیک چەمەکە، بەڵام کەوتە ناو چەمەکە و خنکاوە، دواتریش تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا لە پارێزگاى کەرکووک 13حاڵەتی خنکان ڕوویداوە.

رێبوار حەمەوەیس

3 کاتژمێر پێش ئێستا