ڕووسیا و ئۆکرانیا هێرشەکانیان بۆ سەر یەکدی چڕکردووەتەوە

شێوە عومەر 2 کاتژمێر پێش ئێستا

هێرشەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ سەر یەکدی پێی ناوەتە قۆناغێکی هەڵکشانی ناجێگیرەوە، هەر ئەمڕۆ لە هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ڕووسیا، لانیکەم 10 کەس کوژراون و لە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیاش، پێنج کەس کوژراون.

هێرشکردنەسەر بازاڕێکى زاپۆریژیا

ڕۆژی هەینی، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی کۆشکی کریملن ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئۆکرانیا بۆ سەر بازاڕێک لە بەشە کۆنتڕۆڵکراوەکەی ناوچەی زاپۆریژیا، پێنج کەس کوژران.

ناڕەزایی لە بەرامبەر هێرشەکە

یەڤگینی بالیتسکی، بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی کۆشکی کریملن، لە تێلیگرامەوە بڵاویکردووەتەوە، "ئەمە هێرشێکە بۆ سەر ژیانی سیڤیل، بۆ سەر ئەو خەڵکەی هاتبوون بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان."

ئامارەکان لاى ئۆکرانیا

لەلایەکی دیکەوە ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوچەی سۆمی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە، ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و چوار کەس کوژراون، کە منداڵێکی ساواشیان تێدابووە، هاوکات کەسێکی دیکە لە شاری دنیپرۆ کوژراوە و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون.

ئۆلێگ گریگۆرۆڤ، سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی ناوچەی سۆمی، لە تێلیگرامەوە ڕایگەیاند: "دوو ژن، پیاوێکی بەساڵاچوو، منداڵێکی بچووک کە هێشتا تەمەنی نەگەیشتووەتە دوو ساڵ، کوژران" و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

هێرش و پەرەسەندنەکان تووندن

ئەم هەڵکشانە تووندەی نێوان هەردوو وڵات، ڕۆژێک دوای ئەوە دێت، ڕووسیا زنجیرەیەک هێرشی تووندی بۆ سەر کیێڤ، پایتەختی ئۆکرانیا ئەنجامدا کە بووەهۆی گیان لەدەستدانی لانیکەم 30 کەس.

هێرشەکانى شەوى ڕابردووى ڕووسیا بۆسەر کیێڤ

ئەمڕۆش هەینی، هێزی ئاسمانیی کیێڤ ڕایگەیاند، ڕووسیا بە درێژایی شەو، دوو مووشەک و 105 درۆنی ئاراستەی ئۆکرانیا کردووە.

خستنەخوارەوەى درۆن

لەلایەکی دیکەوە، بە گوێرەی وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، لە شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، 155 درۆنی ئۆکرانیی خراوەتە خوار.

شێوە عومەر

2 کاتژمێر پێش ئێستا