سوپاس مایسترۆ... لوکا مۆدریچ ماڵئاوایی لە هاندەرانی کرد

مەستان حوسامەدین 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لوکا مۆدریچی کڕواتی وتەمەن 40 ساڵ، بەشداریی دوایین مۆندیالی خۆی کرد و ماڵئاوایی لە هاندەرانی کرد.

سوپاس مایسترۆ

مۆدریچ بۆ هەمیشە یەکێک دەەبێت لە ئایکۆنەکانی تۆپی پێ و بۆ هەمیشەش لە یادی هاندەرانی دەمێنێتەوە، چونکە تەنیا یاریزانێکی نایاب و خاوەن دەستکەوت نەبووە، بەڵکو جەنگاوەریشە.

مۆدریچ لە 9ـی سێپتەمبەری 1985 لە شاری زاداری کڕواتیا لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای تۆپی پێی هەبووە، بەڵام لە خێزانێکی هەژار لە دایکبووە و بەهۆی ملمانێکانی جەنگەوە ئاوارە بوون، تەنانەت کە تەمەنی شەش ساڵە باپیری دەکوژرێت، دواتر هەر لە تەمەنێکی زووەوە دەست بە یاریی تۆپی پێ دەکات، لەگەڵ گەورەبوونی، سەڕەرای ئاستێکی ناوازە، بەڵام راهێنەران بەهۆی لاوازی جەستەیی و شەرمنییەوە پێی دەڵێن بە کەڵکی تۆپی پێ نایەت.

مۆدریچ قسەی راهێنەرانی بە هەڵە خستەوە، دوای ئەوەی لە 2012 پەیوەندیی بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات، دەبێتە یەکێک لە ئایکۆنەکانی ئەو یانەیە و یەکێک لە باشترین ناوەڕاستککارەکانی تۆپی پێ و یانەی ریاڵ مەدرید و تەنانەت هەڵبژاردەی کڕواتیا.

میراتی لوکا مۆدریچی کڕواتی کە ئێستا تەمەنی 40 ساڵە، بۆ هەمیشە لەلای هاندەرانی تۆپی پێ دەمێنێتەوە، کە خاوەنی زۆرترین نازناوە لە مێژووی ریاڵ مەدرید، بەکۆی گشتی لەگەڵ یانەی شاهانە 28 نازناوی جیاوازی هەیە، 6 چامپیۆنزلیگ، 5 جامی جیهانی یانەکان، 2 جامی شای ئیسپانیا، 5 جامی سوپەری ئەوروپا، 4 لالیگا،  5 جامی سوپەری ئیسپانیا، 1 جامی ئینتەرکۆنتینێنتاڵ، خاوەنی باڵۆندۆڕێک و بە باشترین یاریزانی جیهانیش لەلایەن فیفاوە هەڵبژێردرا، مۆدریچ لەگەڵ کڕواتیا لە مۆندیالی 2018 گەیشتە یاریی کۆتایی، بەڵام نازناوەکەی بە فەڕەنسا دۆڕاند.

ئەمجارەش دوایین بەشداریکردنی بوو، بەڵام بە هەڵبژاردەی پۆرتوگال دۆڕا و ماڵئاوایی یەکجارەکی لە هاندەرانی کرد.

مەستان حوسامەدین

2 کاتژمێر پێش ئێستا