کارنامەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە؛ خوێندنەوەی یەکەم بۆ چوار پێشنیازی پڕۆژەیاسا دەکات

شۆڕش محەمەد 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 4 پرۆژە یاسا تاوتوێ دەکرێن
لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 4 پرۆژە یاسا تاوتوێ دەکرێن

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممە (6/7/2026) بڵاوکردەوە، کە تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ چەند پێشنیازێکی پڕۆژەیاسای گرنگ دەکرێت. لە دیارترین پڕۆژەیاساکان؛ تاوانەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری، چاودێریی نەوجەوانان، پارێزەری و دابینکردنی بودجە بۆ بەهێزکردنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراقرن.

پڕۆژەیاساکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و نەوجەوانان

بەگوێرەی کارنامەکە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی پڕۆژەیاسای تاوانەکانی تەکنەلۆجیای زانیاری و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی پڕۆژەیاسای چاودێریی نەوجەوانان ژمارە 78ـی ساڵی 1980 دەکرێت.

پرۆژە یاساکانی پارێزەری و بەرگریی ئاسمانی

لە بڕگەیەکی دیکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی پڕۆژەیاسای پارێزەری ژمارە 173ـی ساڵی 1965 و بە هەمان شێوە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازی پڕۆژەیاسای پارەدارکردنی دابینکردنی بودجە بۆ بەهێزکردنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی عێراق دەکرێت.

شۆڕش محەمەد

2 کاتژمێر پێش ئێستا