زاخۆ بوو بە پاڵەوانی عێراق
هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا
تیمی یانەی زاخۆ بۆ هونەرە بەرگرییە تێکەڵاوەکان (MMA) لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان، لاوان و پێشکەوتووان لە کێشە جیاوازەکاندا بەشدارییان لە پاڵەوانێتی عێراقدا کرد، و توانیان پلەکانی یەکەم و مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنن.
هەر یەکە لە یاریزانان:
ئەیمەن عوبێد لە کێشی کراوەدا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت.
غەریب سەعدون لەسەر ئاستی لاوان لە کێشی ٦٥ کغم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
ڕەیان ڕائد لەسەر ئاستی نەوجەوانان لە کێشی ٧٧ کغم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
هەڤاڵ هاوار لە کێشی ٩٣ کغم لەسەر ئاستی نەوجەوانان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
تیمی هونەرە بەرگرییە تێکەڵاوەکان یەکێکە لە تیمە بەهێزەکان لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق، و ساڵانە چەندین نازناو بەدەستدەهێنن.

هەرێز جەمال
2 کاتژمێر پێش ئێستا