محەممەدی حاجی مەحموود: شکۆی ئەمریکا و ئیسرائیل شکا و ئێستا ئەمریکا لە پاش ئێرانەوەیە
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، دوای بەشداریکردنی لە پرسەی ڕێبەری کۆچکردووی ئێران، خوێندنەوەی خۆی بۆ گۆڕانکارییەکانی نەخشەی سیاسیی جیهان و پاشەکشەی پێگەی ئەمریکا و ئیسرائیل دەخاتەڕوو.
بچووکبوونەوەی پێگەی ئەمریکا و ئیسرائیل
محەممەدى حاجى مەحموود ڕایگەیاند، کۆمارى ئیسلامى ئێران هەمان وڵاتى بەر لە شەڕى 12 ڕۆژە و 40 ڕۆژەکە نییە. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئیسرائیل و ئەمریکاش هاوشێوەی پێشوو نەماونەتەوە، چونکە جەنگەکانی ئەم دواییە ئەو دوو وڵاتەی لەبەرچاوى وڵاتانی جیهان بچووک کردەوە و شکۆی ئەمریکای شکاند.
ڕیزبەندی نوێی هێزەکان لە جیهاندا
سەبارەت بە پێگەی وڵاتان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، محەممەدی حاجی مەحموود ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا لە جیهاندا سەرەتا ناوی چین، ڕووسیا و ئێران دێت و پاشان ناوی ئەمریکا دەهێندرێت. جەختیشی کردەوە کە ئێستا ئەمریکا لە جیهاندا لە پاش کۆمارى ئیسلامى ئێرانەوەیە.
بەردەوامیی دۆخی نەشەڕ و نەئاشتی
لەبارەی ئایندەی ململانێکان، محەممەدی حاجی مەحموود پێشبینی کرد کە دۆخى نەشەڕ و نەئاشتى بەردەوام دەبێت. وتیشی کە ئەم بارودۆخە تاوەکو ئەو کاتە درێژە دەکێشێت کە ئەمریکا واز لە بابەتەکە دێنێت و ڕادەگەیەنێت کە ڕێککەوتوون، ئەوەش دەبێتە کۆتایی چیرۆکی ململانێکان.
3 کاتژمێر پێش ئێستا