توێژینەوەیەکی نوێ: گەنجانی ئێستا بەراورد بە جاران زووتر بە پڕۆسەی بەساڵاچووندا دەڕۆن
گران جاف 2 کاتژمێر پێش ئێستا
لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە گەنجانی ئێستا بەراورد بە جاران زووتر بە پڕۆسەی بەساڵاچووندا دەڕۆن، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، دیارترینیان گۆڕانی شێوازی ژیان و سیستمی خۆراکین.
چۆنیەتیی ئەنجامدانی توێژینەوەکە
- ئەجێندای ئەنجامدانی توێژینەوەکە بۆ زانینی هۆکاری زوو سەرهەڵدانی شێرپەنجە بووە لە کەسانی خوار تەمەن 55 ساڵان
- 154،169 کەسی پێگەیشتوو لە بەریتانیا بەشدارییان لە توێژینەوەکە کردووە
- 10،262 کەس لە ئەمریکا بەشدارییان لە توێژینەوەکە کردووە
ئەنجامی توێژینەوەکە
بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە هۆکاری زوو سەرهەڵدانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە کەسانی خوار تەمەن 55 ساڵان، زوو بەساڵاچوونبوونی گەنجانی ئێستایە بەراورد بە ڕابردوو.
زوو بەساڵاچوون و مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە
لە وڵاتانی ئوستورالیا، کەنەدا، بەریتانیا و ئەمریکا، ڕێژەی تووشبوونی گەنجان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە زیادی کردووە، شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە یەکێکە لە هۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کەسانی خوار تەمەن 50 ساڵان لە ئەمریکا، زوو بەساڵاچوونبوونی گەنجانی ئێستا مەترسیی تووشبوون بە چەند جۆرێکی شێرپەنجە زیاد دەکات، لەوانە:
- شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕێکە
- شێرپەنجەی سییەکان
- شێرپەنجەکانی کۆئەندامی هەرس
- شێرپەنجەی ناوپۆشی منداڵدان
هۆکارەکانی زیادبوونی مەترسیی تووشبوونی گەنجان بە شێرپەنجە
هۆکارەکانی زیادبوونی مەترسیی تووشبوونی گەنجان بە شێرپەنجە، بریتین لە:
- جگەرەکێشان
- قەڵەوی
- بۆماوەیی
گران جاف
2 کاتژمێر پێش ئێستا