توێژینەوەیەک: زۆر دانیشتن مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات

سەروەر سالار 3 کاتژمێر پێش ئێستا
وێنەی ئۆفیسێک کە کارمەندەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر کورسی دادەنیشن
وێنەی ئۆفیسێک کە کارمەندەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر کورسی دادەنیشن

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە، زۆر دانیشتن مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، توێژینەوەکە لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دراوە و زیاتر لە 90 هەزار کەس بەشدارییان تێدا کردووە.

توێژینەوەکە چۆن ئەنجام دراوە؟

  1. ئەجێندای توێژینەوەکە زانینی پەیوەندیی نێوان زۆر دانیشتن و مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە بووە
  2. توێژینەوەکە بە بەشداری 91 هەزار کەس لە وڵاتی بەریتانیا ئەنجام دراوە
  3. بەشداربووانی توێژینەوەکە بۆ ماوەی 12 ساڵ چاودێرییان کراوە

ئەنجامەکانی توێژینەوەکە

  1. دانیشتن بۆ ماوەی 30 خولەک بەبێ ئەنجامدانی هیچ جووڵەیەک، مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە و گیانلەدەستدان بە شێرپەنجە زیاد دەکات
  2. هەر کاتژمێرێک زیاد دانیشتن بە ڕێژەی %10 مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات
  3. ئەنجامدانی هەر جۆرە وەرزشێکی سووک بۆماوەی پێنج خولەک بە ڕێژەی  %22مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکاتەوە

بۆچی دانیشتن بۆماوەیەکی زۆر مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات؟

دانیشتن بۆماوەیەکی زۆر مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات، چونکە دەبێتەهۆی:

  1. هەوکردنی سووکی درێژخایەن
  2. دروستبوونی گرفتی بەرگریی ئینسۆلین
  3. زیادبوونی ئاستی چەوریی جەستە و قەڵەوی
  4. گۆڕانی ئاستی هۆڕمۆنەکان
  5. کەمکردنەوەی چالاکیی ماسولکەکان
سەروەر سالار

3 کاتژمێر پێش ئێستا