ترشی هایالیورۆنیک باشترین شێدارکەرەوەی پێستە
گران جاف 1 کاتژمێر پێش ئێستا
ترشی هایالیورۆنیک جۆرە ترشێکە کە جەستە بە شێوازێکی سروشتی دروستیدەکات، پسپۆڕان دەڵێن لە هەریەکێک لە چاوەکان، جومگەکان و پێستیش ئەم ترشە زۆرە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ترشە لە چەندین بەرهەمی جیاوازدا هەیە و بۆ مەبەستی شێدارکردنەوەی پێست زۆر بەکاردێت.
سوودەکانی ئەم ترشە چین؟
- جوڵەی جومگەکان سافتر و ئاسانتر دەکات، هەروەها رێگری لە ئازار و زەبری ئێسکەکان دەکات کە بەهۆی لێکخشانەوە دەکرێت دروستبن
- ترشی هایالیورۆنیک یارمەتیی شیدارکردنەوە دەدات، بەجۆرێک روبعە کەوچکە چایەک لەم ترشە دەتوانێت نزیکەی پێنج لیتر و نیو ئاو لەخۆی بگرێت، هەربۆیە ئەم ترشە زۆرینەی کات بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی وشکیی چاو، هەروەها لە کرێمە شێدارکەرەوەکان، سیرەم، مەڵحەم و لۆوشنیشدا بەکاردێت
- ئەم ترشە رێگریدەکات لە چرچبوونی پێست و یارمەتیی کشانی پێست دەدات، هەروەها دەرکەوتووە کە ئەم ترشە لە ساڕێژکردنەوەی برینیشدا یارمەتیدەرێکی باشە
ئایا بەکارهێنانی ئەم ترشە سەلامەتە؟
بەگوێرەی توێژینەوەکان، ترشی هایایورۆنیک بە ترشێکی سەلامەت دادەنرێت، تەنانەت خانمانی دووگیان و شیردەریش دەتوانن بەکاریبهێنن. بەڵام گرنگە لە ئەگەری بەکارهێنانی هەر جۆرە بەرهەم و ماددەیەکی دیکەدا، راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕ بکرێت چونکە دەکرێت جۆرە کارلێکێکی نەخوازراو لە نێوانیاندا رووبدات.
گران جاف
1 کاتژمێر پێش ئێستا