سوودانى و 11 وەزیرى کابینەکەى ڕەوانەى خانەنشینى کران

ئارام قەرەداغی 2 کاتژمێر پێش ئێستا
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق

محەممەد شیاع سوودانى سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق و 11 وەزیرى کابینەکەى بە مەرسوومێکى کۆماریى ڕەوانەى خانەنشینى کران، دوو وەزیر لە پۆستەکانیان لە حکومەتى نوێ ماونەتەوە و خانەنشین نەکراون.

بە مەرسوومێکی سەرۆککۆمار ڕەوانەی خانەنشینی کران

لە مەرسوومەکەى سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراقدا هاتووە "بە پشتبەستن لە بڕگەى حەوت لە ماددەى 73ـى دەستوور و بەندى یەکەم لە ماددەى 14ـى یاساى خانەنشینى یەکگرتوو، بڕیاردرا بە ڕەوانەکردنى سەرۆکوەزیرانى پێشوو لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرەکانى کابینەکەى بۆ خانەنشینى".

دوان لە وەزیرە کوردەکان لە پۆستەکانیان ماونەتەوە

لە مەرسوومەکەدا لە کۆى چوار وەزیرى کورد لە کابینەکەى سوودانى هەریەکە لە هەڵۆ عەسکەرى وەزیرى ژینگە و بەنگین ڕێکانى وەزیرى ئاوەدانکردنەوە ڕەوانەى خانەنشینى کراون، بەڵام خالید شوانى لە پۆستى وەزیرى داد و فواد حسێن لە پۆستى وەزیرى دەرەوە بەردەوامن لەکارەکانیان.

ژمارەیەک وەزیر وەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران سوێندیان خواردووە

ژمارەیەکى دیکە لەوەزیرەکانى کابینەکەى سوودانى وەک پەرلەمانتار سوێندى یاساییان خواردووە بۆیە تەنیا 11 وەزیرى کابینەکەى خانەنشین کراون.

ئارام قەرەداغی

2 کاتژمێر پێش ئێستا