ئێران وەڵامی ڕاگەیێنراوەکەی بەریتانیا و فەرەنسای دایەوە و جێگیرکردنی هێز بۆ گەرووی هوورمز ڕەتدەکاتەوە

بەهزاد ئەحمەد 1 کاتژمێر پێش ئێستا
کەشتییەکی جەنگی لە کاتی چاودێریکردنی  گەرووی هورمزدا
کەشتییەکی جەنگی لە کاتی چاودێریکردنی گەرووی هورمزدا

دوای ئەوەی بەریتانیا و فەرەنسا ئامادەییی خۆیان بۆ جێگیرکردنی هێز لە گەرووی هوورمز ڕاگەیاند، ئێران بە توندی وەڵامی دانەوە و ڕایگەیاند، گەرووی هوورمز گۆڕەپانێک نییە بۆ نمایشی سەربازیی زلهێزی بیانی.

هۆشدارییەکانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران

کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی ئێکس لەبارەی ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکەی فەرەنسا و بەریتانیاوە گوتی: "وەک دەسەڵاتێکی بەرپرسیار و زامنکەری ئاسایشی گەرووەکە، هۆشداری دەدەین لە هەر چەشنە کردەوەیەکی سەربازی لەم ڕێڕەوە ئاوییە هەستیارە".

بەرپرسیارێتیی ئاسایشی گەرووی هوورمز

غەریب ئابادی لەبارەی ئاسایشی گەرووی هوورمزەوە جەختی کردەوە، ئاسایشی گەرووی هوورمز لە ئەستۆی وڵاتانی کەنار گەرووەکەیە و ئەوانەی هەوڵ بۆ دروستکردنی قەیران بدەن، دەبێت دەرەنجامەکەشی قبووڵ بکەن، ئەوەشی دووپات کردەوە، ئەمە هۆشدارییەکی جدییە و پێویستە بە هەند وەربگیرێت.

بەهزاد ئەحمەد

1 کاتژمێر پێش ئێستا