لە ئەڵمانيا خۆپيشاندانی بەرفراوان لە دژی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانيا بەڕێوەدەچێت؛ "خۆپیشاندانەکە لە دژی ڕاستڕەوی توندەڕەوە"

رۆزا حیسام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
خۆپێشاندەران بەرەو گۆڕەپانی پێشانگای (مێسێ ئیرفورت) لە شاری ئیرفورت لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دەڕۆن، کە  کۆنگرەی حیزبی ڕاستڕەوی توندڕەوی "جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا (AfD) " بەڕێوە دەچێت. فۆتۆ: AFP
خۆپێشاندەران بەرەو گۆڕەپانی پێشانگای (مێسێ ئیرفورت) لە شاری ئیرفورت لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا دەڕۆن، کە  کۆنگرەی حیزبی ڕاستڕەوی توندڕەوی "جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا (AfD) " بەڕێوە دەچێت. فۆتۆ: AFP

لە شاری ئێرفۆرتی ئەڵمانیا، خۆپێشاندانێکی بەرفراوان بە بەشداریی نزیکەی 20 هەزار کەس دژی کۆنگرەی ساڵانەی پارتی ڕاستڕەوی "جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا" بەڕێوە دەچێت. خۆپێشاندەران بە توندی دژی بیری فاشیزم و ڕق و کینەی ئەو پارتە دەوەستنەوە و ڕێگاکانی گەیشتن بە شوێنی کۆنگرەکەیان داخستووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی پێکدادان لەگەڵ پۆلیس.

بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتییەکان لە ویلایەتی تورینگن

بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی کۆنگرەی ساڵانەی پارتی ڕاستڕەوی توندڕەوی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا، خۆپێشاندانی بەرفراوان لە شاری ئێرفۆرتی ویلایەتی تورینگنی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت و خۆپێشاندەران ڕێگاکانیان داخستووە.

کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا

خۆپێشاندانەکە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ و سبەی کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا لە شاری ئێرفۆرت بەڕێوە دەچێت کە ماوەی 2 ڕۆژ دەخایەنێت.

ئامارەکانی پۆلیس بۆ ژمارەی خۆپێشاندەران

پۆلیسی ویلایەتەکە لەبارەی ئاماری بەشداربووانەوە ڕایگەیاند، نزیکەی 20 هەزار کەس لە سەندیکا، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە چەپەکان، بەشدارن لە خۆپێشاندانەکەدا.

هۆکارەکانی زیادبوونی ناڕەزایەتییەکان لە ئەڵمانیا

ناڕەزایەتییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لایەنگرانی ئەم پارتە ڕاستڕەوە لە هەڵکشان و پێشەنگی ڕاپرسییە نیشتمانییەکاندان پێش هەڵبژاردنە هەرێمییەکان و خۆپێشاندەران پێیان وایە هەڵگری بیری فاشیزم و ڕق و کینەن.

ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و داخستنی ڕێڕەوەکانی هاتوچۆ

خۆپێشاندەران ڕێڕەوە سەرەکییەکان و هێڵەکانی گواستنەوەیان بەرەو ناوەندی کۆنگرەکە لە شاری ئێرفۆرت داخستووە، هێزێکی زۆری پۆلیس بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە بڵاوەیان پێ کراوە و لە هەندێک شوێندا پێکدادان لەنێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا ڕووی داوە.

رۆزا حیسام

2 کاتژمێر پێش ئێستا