ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدایە؛ بڕیار لەسەر داهاتی نانەوتی دەدرێت
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی بڕی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە، تاوەکو لەسەر ئەو بنەمایە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران ڕەوانە بکات. بەرپرسێکی بەغداش ئاشکرای دەکات، ئەگەر لەسەر بنەمای تەرازووی پێداچوونەوە داوای داهاتەکە بکرێت، سبەی پارەکە بە کاش دەخرێتە سەر هەژماری عێراق.
چاوەڕوانی بۆ بڕیاردان لەسەر مووچە و داهات
ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە ئێستادا لە کۆبوونەوەدایە، چاوەڕێ دەکرێت بڕیار لەسەر بڕى داهاتى نانەوتیی هەرێمى کوردستان بدرێت و پاشان تەمویلى مووچەى مانگى حوزەیران ڕەوانە بکرێت".
کارنامەی کۆبوونەوەکە و ڕۆڵی وەزیری دارایی
بەرپرسێک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، کە نەویست ناوى بهێنرێت، ئەمڕۆ بە کەناڵ8ـى گوت "پرسى داهاتى نانەوتیی عێراق لە کارنامەى کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقدا نییە، واتە لەم کۆبوونەوەیەی ئێستا بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەلایەن فالح سارى، وەزیرى دارایی عێراق باس دەکرێت و عەلى زەیدى بڕیارى لەسەر دەدات".
بنەمای تەمویلکردنی مووچەی حوزەیران
ئەو بەرپرسەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی ناردنی تەمویلی مووچەوە گوتیشى "دواى بڕیاردان لەسەر داهاتى نانەوتی، ئایا 120 ملیار دینارەکە وەک خۆى دەمێنێتەوە یان کەم دەکرێتەوە ئەوکات لەسەر ئەو بنەمایە تەمویلى مووچەى مانگى حوزەیران ڕەوانە دەکرێت".
ئامادەیی هەرێم بۆ خستنەسەرنەوی پارەکە بە کاش
بەگوێرەی زانیاریی پشتڕاستکراوە بۆ کەناڵ8، ئەگەر بەغدا لەسەر بنەماى تەرازووى پێداچوونەوە داواى داهاتى نانەوتی بکات، دەتوانن سبەى یەکشەممە بە کاش بخەینە سەر هەژمارى دارایی عێراق".
ئاماری داهات و بڕینی مووچە لە مانگی ئایاردا
مانگى ئایار هەرێمى کوردستان 50 ملیار دینارى وەک داهاتى نانەوتى نارد و بەغداش 70 ملیارى لە تەمویلى مووچە بڕى و 890 ملیارى نارد.
2 کاتژمێر پێش ئێستا