تیمێک سەرقاڵی کۆکردنەوە پارە دزراوەکانی عێراقن

ژوان نیزام 2 کاتژمێر پێش ئێستا
تیمێک سەرقاڵی کۆکردنەوە پارە دزراوەکانی عێراقن
تیمێک سەرقاڵی کۆکردنەوە پارە دزراوەکانی عێراقن

تیمێک بە هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، 954 دۆسیەی یاسایی لەسەر بردنە دەرەوەی نایاسایی پارە بۆ دەرەوەی وڵات ئامادەکردووە.

بەردەوامیی هەنگاوە یاساییەکان و ڕەتکردنەوەی خاوبوونەوە

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەبارەی پرۆسەکەوە بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، هیچ جۆرە خاوبوونەوەیەک لە هەڵمەتەکەدا نییە، بەردەوامن لە هەنگاو و ئامادەکارییە یاساییەکان بۆ وەستانەوە دژی گەندەڵی.

ڕێکخستنەوەی ناوخۆیی کابینە و ئامادەکاری بۆ قۆناغی داهاتوو

سەرچاوەکە لەبارەی چاکسازییەکانی سەرۆکوەزیرانەوە ڕوونیکردەوە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانیش سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی کابینەکەی و پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانە، پاش ئەم هەنگاوەش کاری جددیتر لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران و دەستگیرکردنیان دەکات.

بانگەوازی زەیدی بۆ پشتبەستن بە پشتیوانیی نیشتمانی

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پرۆسەی گەڕان بەدوای گەندەڵکاراندا ڕایگەیاند، وەک حکومەت هەستاون بە ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتە، بەڵام بەتەنیا ئەو کارە ناکرێت و دەبێت هەموو لایەک پشتیوانیی بکەن، وەک خۆی باسی لێوەکردووە.

ژوان نیزام

2 کاتژمێر پێش ئێستا