پەیامنێری کەناڵ8: هێزێک خورشید هەرکی و پاسەوانەکانیان دەستگیرکردووە

کەناڵ8 05/07/2026
 کەسایەتى دیارى عەشیرەتى هەرکى
کەسایەتى دیارى عەشیرەتى هەرکى

لە ئۆپراسیۆنێکی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی گردەرەشە و خورشید هەرکی و حەیدەر هەرکی و برایەکیان لەگەڵ پاسەوانەکانیان دەستگیر کرد.

هەڵکوتانە سەر گوندی گردەرەشە

پەیامنێری کەناڵ8 ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزێکی ئەمنی گەیشتنە گوندی "گردەرەشە" و هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی خورشید هەرکی. بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەناڵ8، ئامانجی ئۆپراسیۆنەکە دەستگیرکردنی خورشید هەرکی و ژمارەیەک لە کەسانی نزیکی بووە.

دەستگیرکردنی خورشید هەرکی و برایەکانی

لە ئەنجامی ئەو چالاکییە ئەمنییەدا، هەریەک لە خورشید هەرکی و حەیدەر هەرکی دەستگیرکراون. هەروەها برایەکی دیکەیان لەگەڵ پاسەوانەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.

کەناڵ8

05/07/2026