ڕێوڕەسمی پەردە لادان لەسەر پەیکەری نالی و شێرکۆ بێکەس بەڕێوەدەچێت
حەسەن فەلاح 6 کاتژمێر پێش ئێستا
لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا، بڕیارە لە شاری سلێمانی، پەیکەری دوو لە دیارترین شاعیرانی کوردستان جێگیر بکرێت و پەردەیان لەسەر لابدرێت.
لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت
پەیکەرەکان بە سپۆنسەری "گەلەریی پیکاسۆ" و لەسەر دەستی پەیکەرسازی ناسراوی کورد چێنەر نزار دروستکراون، بڕیارە ڕێکەوتی هەشتی تەمموز، کاتژمێر شەش و نیوی ئێوارە، لە گەلەریی پیکاسۆ، لە کۆرنیشی دەروازەی شاری سلێمانی، ڕێوڕەسمەکە بەڕێوە بچێت.
لەبارەی دوو لە دیارتری شاعیرانی کوردە
لەم ڕێوڕەسمەدا، پەیکەری هەریەک لە شاعیرانی کورد نالی و شێرکۆ بێکەس، کە لە دوو قۆناغی جیاوازی شیعری کوردییدا ژیاون و باشترینەکانی خۆیان پێشکەش کردووە، پەردەیان لەسەر لادەدرێت و لەلایەن ئامادەبووانەوە یادیان دەکرێتەوە.

حەسەن فەلاح
6 کاتژمێر پێش ئێستا