هێمن قەرەداغی ئەو نووسەرەی ژیانی بۆ خزمەتی کتێبخانەی کوردی بەسەربرد

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

هێمن قەرەداغی، ساڵی 1978 لە سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەكان، بەشی سینەمای زانکۆی سلێمانی بووە.

بە نووسینی ئایینی دەستی پێکردووە

ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو، دەستی داوەتە نووسین، لە سەرەتادا بە نووسینی ئایینی دەستیپێکردووە، لە پڕۆژەی نووسینی ژیانی پێغەمبەراندا لەگەڵ "دانا حەسەن" کاری کردووە.

دواتر شێوازی نووسینی بەرەو ڕەخنەی ئایینی بردووە، چەندین بابەتی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردووەتەوە، دواتر لە گۆڤاری "هەژان" کە گۆڤارێکی ڕەخنەیی ئایینی کاری کردووە.

لەگەڵ بەختیار عەلی خاوەنی پڕۆژەی هاوبەش بووە

خاوەنی پڕۆژەی "جیهانبینی ئایینی" بووە، پڕۆژەکە لە چەند زنجیرە کتێبێک پێکهاتووە، یەکەم کتێبی پڕۆژەکە بەناوی "مەعریفە و ئیمان" بە هاوبەشی لەگەڵ نووسەر "بەختیار عەلی" نووسیووە، دووەم کتێبی پڕۆژەکە "مێژووی ئیمان"ـە.

هێمن قەرەداغی لەپاڵ ئەم کارانەیدا، سیناریۆی چەندین شانۆگەریی و کورتەفیلمی نووسیووە، نووسین و دەرهێنانی بۆ كورتە فیلمی "ماسكی چوارەم" کردووە.

13ی تشرینی دووەمی 2023، بە ڕووداوی هاتووچۆ کۆچی دوایی کردووە.

حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا