پاش بڕیارە هەستیارەکە: پێشهاتەکانی بەردەم کۆمپانیای پلەیستەیشن چین؟

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پاش ڕەخنەی توندی گەیمەران لەبارەی نەهێشتنی دیسکی فیزیایی لەلایەن پلەیستەیشنەوە، چەند گۆڕانکارییەکی بەرچاو لەسەر بەرنامەی پلەیستەیشن و ڕووکاری فرۆشگاکەی ڕوویاندا.

ڕۆکستاریش توڕەیە؟

ڕووکاری بەرنامەی پلەیستەیشن، لە شێوەی GTA VIـەوە گۆڕا بۆ شێوە ڕەسەنەکەی خۆی کە تەنیا ڕەنگێکی نیللییە بە لۆگۆیەکی پلەیستەیشنەوە، ئەمەش لەلایەن گەیمەرانەوە بە کشانەوەی کۆمپانیای ڕۆکستار دەبینرێت لەو هاوبەشییە بەهێزەی لەگەڵ سۆنی هەیەتی.

یاسادانەران دەیانەوێت مافی کڕیار بپارێزن

بەشێک لە یاسادانەرە ئەورووپییەکان، دەیانەوێت بەگوێرەی یاسا، بەرەنگاری قۆرغکاریی بازاڕ ببنەوە و دەیانەوێت پەیوەست بەم بڕیارەی کۆمپانیای سۆنی، مافی کڕیار بپارێزن.

لێکدانەوەکە چییە؟

بەشێک لە ڕەخنەگران پێیان وایە، کۆمپانیای سۆنی لەم بڕیارەی نەکشێتەوە، "چارەنووسی وەکو ئەوەی ئاتاری لێ دێت"، لە هەمان کاتدا، قۆناغێکی نوێ لە بوژانەوەی کۆمەڵگەی گەیمەرانی کۆمپیوتەر دێتەوە ئارا، هاوشێوەی سەرەتای دووهەزارەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، زۆرینەی گەیمەر و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەم بڕیارەی کۆمپانیای سۆنی توڕە و نیگەرانن زۆربەیان بەشداریکردنیان لە خزمەتگوزاریی مانگانەی پڵەس هەڵوەشاندووەتەوە و بەڵێنی بایکۆتکردنی کۆمپانیاکە دەدەن.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا