جێگرەوەیەکی جگەرە پەسەند کرا
ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا کیسێکی تووتن پەسەند دەکات و کەسانی جگەرەکێش لە چەندین مەترسیی تەندروستی دووردەخاتەوە.
ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕێگە بە کۆمپانیای فلیپ مۆریس دەدات زین وەکو جێگرەوەیەکی جگەرە بخاتە بازاڕەکانەوە.
زین براندی ئەو کیسانەیە کە تووتنیان تێدایە و بە چەندین تامی جیاواز و چڕی جیاواز بەردەستدەبێت.
جگەرەکێشان بە دوو شێوازی جیاواز مەترسی لەسەر تەندروستی دروستدەکات، لە لایەکەوە تووتنی تێدایە و دەبێتەهۆی ئالوودەبوون و زیان بە مێشک دەگەیەنێت، لە لایەکی دیکەوە بەهۆی سووتانی تووتنەکەوە چەندین ماددەی کیمیایی زیانبەخش دەچێتە جەستەوە، هەربۆیە کەسانی جگەرەکێش مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی، دەم، سییەکان و شێرپەنجەکانی دیکە زیاددەبێت، ئەمە بێجگە لە نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشییەکانی دیکەی سییەکان.
هەربۆیە ڕێکخراوەکە دەڵێت، ئەم بەرهەمە بۆ جگەرەکێشەکان بەسوودە، چونکە لە زیانەکانی ماددە کیمیاییەکان بە دوور دەبن، ئەمە واتای ئەوە نییە کە بۆ کەسێک کە جگەرەکێش نییە سەلامەت بێت، چونکە دەبێتەهۆی ئالوودەبوون.
واتە ئەم بژاردەیە سەلامەت نییە، بەڵام مەترسییەکانی زۆر کەمترن بەراورد بە جگەرە.
هەربۆیە ڕێکخراوی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەڵێت، ئەم بڕیارە پاش پێنج ساڵی دیکە بەسەردەچێت، ئەمەش بۆئەوەی لەم پێنج ساڵەدا دڵنیا ببنەوە لەوەی ئەم بەرهەمانە نابنەهۆی زیادبوونی ئالوودەبوون بە تووتن و دۆخەکە خراپتر ناکەن، ئەگەر بە پێچەوانەوە ئەو کەسانەی جگەرە ناکێشن دەست بە بەکارهێنانی بکەن، دەکرێت لەو کاتەدا قەدەغە بکرێت.
5 کاتژمێر پێش ئێستا