ئێوارە کۆڕێکی شیعری بۆ دلاوەر قەرەداغی ڕێکدەخرێت

حەسەن فەلاح 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لە شاری سلێمانی و لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیریی هەردییەوە، ئامادەکاریی دەکرێت بۆ ڕێکخستنی ئێوارە کۆڕێکی تایبەتی شیعری بۆ دلاوەر قەرەداغی.

بۆ دلاوەر قەرەداغی سازدەکرێت

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ناوەندی ڕۆشنبیریی هەردی، وادەی بەڕێوەچوونی ئێوارە کۆڕێکی نوێی شیعری بۆ دلاوەر قەرەداغی ئاشکرا کرد.

فۆتۆ: ناوەندی ڕۆشنبیریی هەردی

لە نزیک هەزارمێردە

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ڕێکەوتی هەشتی تەمموز، کاتژمێر شەش و نیوی ئێوارە، لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند، لە گوندی داربەڕووی نزیک لە هەزارمێرد لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

لەم کۆڕەدا، دلاوەر قەرەداغی، ژمارەیەک لە شیعرەکانی خۆی پێشکەش بە ئامادەبووان دەکات و لە نزیکەوە تاوتوێی بەرهەمە ئەدەبییەکان دەکەن.

فۆتۆ: ناوەندی ڕۆشنبیریی هەردی
حەسەن فەلاح

3 کاتژمێر پێش ئێستا